له‌مانگى ره‌مه‌زاندا سزاى ئه‌م شوێنانه‌ ده‌درێت

ئایار 05, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ته‌وه‌ پشکنین بۆهه‌موو ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ ده‌کرێت به‌ رۆژوان و هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت و نوێنه‌رى ته‌ندروستى له‌ لیژنه‌کان ده‌ڵێت: هه‌رشوێنێک مۆڵه‌تى نه‌بێت یاخود سه‌رپێچى له‌ رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى بکات شوێنه‌که‌ى داده‌خرێت.

ئازاد نه‌بی، نوێنه‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى سلێمانى له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستى دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى ئه‌وخواردن و خواردنه‌وانه‌ى له‌ مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزدا به‌ رۆژوانان و هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێن، لیژنه‌کانى قائیمقامیه‌ت سه‌ردانى هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ ده‌کات خواردنه‌کانى لێدروست ده‌کرێت