چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مان ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى کاراکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌دات

جه‌ماوه‌رنیوز


ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (5)ى ئاساییى رۆژى چوارشه‌مه‌ رێکه‌وتى 8-5-2019 ى راگه‌یاند که‌ به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى کار

به‌پێى حوکمى برگه‌کانى (یه‌که‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ى (سَییه‌م) له‌ مادده‌ى (18) و برگه‌کانى (یه‌که‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ى (54) و مادده‌کانى (47، 52، 55، 57،56) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره‌ (5)ى ئاسایى خولى به‌هاره‌ى ساڵى یه‌که‌م له‌ خولــى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌ کاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى چوارشه‌ممه‌ رێکه‌وتى 2019/5/8 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌که‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر (پێشنیازى یاساى کاراکردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان ـ عێراق و هه‌موارى شێوازى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک تا په‌سه‌ندکردنى ده‌ستوور) به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (89 ،90 ،91 ، 93 ، 96) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.

 

ئەلبوومی وێنەکان