لیژنه‌ى یاسایى راپۆرتى کۆتایى سه‌باره‌ت به‌کاراکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ ده‌کات

ئایار 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌کردنى ڕاپۆرتى کۆتایى لیژنه‌که‌یان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌پێشنیازى کاراکردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان،کاتژمێر ۳ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ۷-٥-۲۰۱۹، لیژنه‌ى کاروبارى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى کوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى بژار خالید عه‌بدوڵا، سه‌رۆکى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژکارانى لیژنه‌که‌ کۆبووه‌وه‌ .

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ له‌هۆڵى لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، کۆتا ڕاپۆرتى لیژنه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌پێشنیازى کاراکردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم ئاماده‌کراو تیایدا بابه‌تى دانانى دوو جێگر بۆ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان جێگیرکرا و بڕیاریش وایه‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ له‌ دانیشتنى ئاسایى په‌رله‌مانى کوردستان پڕۆژه‌پێشنیازه‌که‌و راپۆرتى کۆتایى لیژنه‌که‌ گفتوگۆى له‌سه‌ر بکرێت و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.

بڕیاره‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانى کوردستان کۆببێته‌وه‌و تیایدا پڕۆژه‌پێشنیازى کاراکردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.