Error: No articles to display

سه‌رۆکی حکومه‌ت: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ واده‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌درێت

ئاب 30, 2018
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مرۆ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و پێشتر په‌رله‌مان و حکومه‌ت بڕیاریانداوه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌.
 
وتیشی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ 95% ی کاره‌کانی ته‌واو کردووه‌.
 
بڕیاره‌ له‌ 30 ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت.