پۆلیسى دارستان دوو ڕاوچى ده‌ستگیرده‌کات

ئایار 09, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


خۆشه‌ویستى بۆ سروشت و ژینگه‌ى کوردستان به‌جۆرێک له‌ناخى ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانى پۆلیسى دارستان ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌ پێناو پارێزگاریکردن له‌ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان له‌ئه‌رک و فه‌رماندان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ سنوره‌کانى (دووکان / ده‌ربه‌ندیخان ) (2) تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کرا و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ند که‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌کدا .

له‌وباره‌یه‌وه‌ عمیدهێمن کمرخان افندى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى ڕایگه‌یاند : هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام له‌پێناو پارێزگاریکردن له‌سروشت و ژینگه‌ى کوردستان و پاراستنى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ کێویه‌کان مه‌فره‌زه‌کانمان له‌سه‌رجه‌م به‌ش و بنکه‌کان به‌شه‌و و به‌ڕۆژ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌ . له‌ ئه‌نجامى ده‌رچونى مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى خدران بۆ سنورى گوندى (کانیبناو ) توانیان( 1 )تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ به‌مه‌به‌ستى ڕاوکردن هاتبونه‌ سنوره‌که‌یان هاوکات ده‌ست گیرا به‌سه‌ر (1) قه‌فه‌س و (3) ده‌سته‌ داو و (1) باڵنده‌ له‌جۆرى( که‌و) دا .

له‌لایه‌کى تره‌وه‌ له‌ ئه‌نجامى ده‌رچونى مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى (باوه‌خۆشێن) توانیان (1) تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ سه‌رقاڵى ڕاوکردنى باڵنده‌ى کێوى بوو هاوکات ده‌ست گیرا به‌سه‌ر (1) ده‌سته‌ داو و(1) باڵنده‌ له‌جۆرى( که‌و) له‌گه‌ڵ (1) سماعه‌ که‌ بۆ ڕاوکردن به‌کارى هێنابوو .

پاشان تۆمه‌تباران و که‌ل و په‌له‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌کان ڕاده‌ستى دادگا کراون بۆ وه‌رگرتنى ڕێکارى یاسایى .
عمید هێمن جارێکى تر داواى له‌ هاووڵاتیان کرد که‌ له‌پێناو پاراستنى سروشت و ژینگه‌ى کوردستان دا پێویسته‌ هه‌موان پابه‌ندبین به‌ڕێنمایه‌کانى پۆلیسى دارستان .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى