ڕاگه‌یاندراوى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست

جه‌ماوه‌رنیوز


رۆژى هه‌ینى به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کردوستان له‌هۆڵى کۆبونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى له‌گوڵه‌خانه‌ به‌ڕێوه‌چوو ندواى کۆبونه‌وه‌که‌ش راگه‌یه‌نراوێکى بڵاو کرده‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :


ڕاگه‌یاندراوى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیمۆکراتى کوردستان

ڕۆژى هه‌ینى به‌روارى ۱٠-٥-۲٠۱۹ به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز محمدى حاجى محمود له‌ گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى به‌ڕێوه‌ چوو .
ده‌ستپێکى کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ چه‌ند ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد .
دواتر به‌ڕێز محمدى حاجى محمود باسى له‌ دواین بارو دۆخى سیاسى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کردو به‌ تایبه‌تى بارودۆخى ئاڵۆزى ڕۆژ هه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌و ئه‌گه‌رو پێشهاتانه‌ى شیکرده‌وه‌ که‌ له‌ ئاینده‌دا ڕوو به‌ڕوى ناچه‌که‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ گرنگیه‌وه‌ باسى له‌ ڕۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد له‌هاوکێشه‌ سیاسى و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان .

هه‌ر له‌میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێزى باسى له‌ پرسى کاراکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و پێکهێنانى کابینه‌ى نۆهه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد که‌ ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌کى گرنگ بۆ زیاتر پێشخستنى ئابورى هه‌رێمى کوردستان و پێشکه‌شکردنى پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى زیاتر به‌ هاوڵاتیان و هه‌وڵدان بۆ کۆتایى هێنان به‌و گرفته‌ ئابوریانه‌ى که‌ له‌ ڕابووردودا هه‌رێمى کوردستانى گرته‌وه‌.

له‌ به‌شکى ترى کۆبونه‌وه‌که‌دا باسى له‌هه‌وڵه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کان له‌ گه‌ل حکومه‌تى عێراق و به‌هێزکردنى زیاترى پێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان و چاره‌سه‌رکردنى پرسى که‌رکوک و ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌ره‌وى هه‌رێمى کوردستان که‌ تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌کراون.

کۆبوونه‌وه‌ به‌گرنگیه‌وه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر هام ئاهه‌نگى نێوان هێزولایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کرده‌وه‌ که‌ به‌هه‌موو لایه‌ک ده‌توانیین ئه‌م قۆناغه‌ به‌ سه‌رکه‌وتانه‌ تێپه‌ڕێنین هاوکات دورخستنه‌وى هه‌رێمى کوردستان له‌ هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاتێک ده‌بێته‌ هۆکارێکى گرنگ بۆ زیاتر سه‌قامگیر بوونى پێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌ ناوچه‌که‌دا

له‌ به‌شێکى ترى کۆبوونه‌وه‌که‌ ئاماده‌سازکان خرایه‌ ڕوو بۆ به‌ستنى کۆنگره‌ى ئاینده‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لیژنه‌ى ئاماده‌کارى بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یڕه‌و پڕۆگرام دیاریکرا .
هه‌ره‌وه‌ها کۆبوونه‌وه‌که‌ باسى له‌به‌رنامه‌ ڕێژى گونجاوکرد بۆ کارى ئاینده‌ى ده‌زگاو ئۆرگانه‌کانى حزب بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بڕیاى گونجاو له‌ باره‌یان وه‌رگیرا.


ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تی
حزبى سۆسیالیست دیمۆکراتى کوردستان
۱٠-٥-۲٠۱۹