له‌یه‌ک مانگدا زیاتر له‌ 105 هه‌زار گه‌شتیارى ئێرانى هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى کوردستان

ئایار 11, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


له‌ ماوه‌ى مانگێکدا زیاتر له‌ 105 هه‌زار گه‌شتیارى ئێرانى له‌ رێى مه‌رزى باشماخه‌وه‌، هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى کوردستان

به‌هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى وه‌رگرتنى پاره‌ى ڤیزاى ئه‌لیکترۆنى له‌ گه‌شتیارانى هه‌رێم و لابردنى رسومات له‌سه‌ر گه‌شتیارانى ئێران له‌ ماوه‌ى مانگێک زیاتر له‌ 105 هه‌زار گه‌شتیار له‌ رێى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخه‌وه‌، هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى کوردستان و چوونه‌ته‌ شاره‌کانى ئێران.

مه‌ریوان که‌ریم به‌رپرسى هۆبه‌ى راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌کانى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ راگه‌یاند، دواى رێککه‌وتنى هه‌ردوو حکوومه‌تى عێراق و ئێران، له‌سه‌ر لابردنى ئه‌و رسوماته‌ى له‌ گه‌شتیارانى ئێرانى وه‌رده‌گیرا، هاوکات که‌مبوونه‌وه‌ى پاره‌ى وه‌رگرتنى ڤیزاى ئه‌لیکترۆنى له‌ گه‌شتیارانى هه‌رێم که‌ ده‌چنه‌ ئێران، به‌ رێژه‌یه‌کى به‌رچاو هاتن و چوونى گه‌شتیاران له‌ مه‌رزى باشماخه‌وه‌ زیادى کردووه‌.

زیاتر وتی، ئه‌و بڕیاره‌ کاریگه‌رییه‌کى زۆرى هه‌بووه‌، چونکه‌ به‌پێى ئامارى بنکه‌ى نیشینگه‌ى باشماخ له‌ ماوه‌ى مانگى نیساندا 44 هه‌زار و 618 گه‌شتیارى ئێرانی، هه‌روه‌ها 45 هه‌زار و 487 گه‌شتیارى هه‌رێمیش چوونه‌ته‌ ئێران.

مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، نزیکه‌ى شه‌ش کیلۆمه‌تر له‌ شارۆکه‌ى پێنجوێنه‌وه‌ دووره‌ و رۆژانه‌ کاروبارى بازرگانى و گه‌شتیارى له‌ نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئێرانى لێ ئه‌نجام ده‌درێت.

 

ژوورى بازرگانى