بومه‌له‌رزه‌یه‌ک سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ده‌هه‌ژێنێت

ئایار 11, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11-5-2019، بومه‌له‌رزه‌یه‌ک سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌ربه‌ندیخان و که‌لار و شاره‌زوور و سه‌یدسادق و ده‌وروبه‌رى هه‌ژاند.

به‌پێى زانیاریه‌کان بومه‌له‌رزه‌که‌ هه‌ستى پێکراوه‌ ،به‌ڵام هیچ زیانى گیانى و ماددى نه‌بووه‌ .

به‌گوێره‌ى داتاکانى سایتى زانستى USGSى ئه‌مه‌ریکی، بوومه‌له‌رزه‌که‌ شاره‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و شارۆچکه‌ى ده‌ربه‌ندیخانى به‌ گوڕى 5.3 پله‌ى رێخته‌ر هه‌ژاندووه‌ و چه‌قى بوومه‌له‌رزه‌که‌ به‌ 32 کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته‌ باشوورى رۆژئاواى شارى هه‌ڵه‌بجه‌.