بڕێکى زۆر خورما له‌ناوده‌برێت

ئایار 12, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌هۆى بوونى کرم تێیدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى ‌قائیمقامیه‌تى سلێمانى ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکى زۆر خورماى خراپ بوودا ده‌گرن.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 2019.5.12 له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کۆگاکانى سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکى زۆر خورمادا گیراوه‌ که‌ کرمى کردووه‌.

بڕى ئه‌و خورمایه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ یه‌ک تۆن 600 کیلۆگرامه‌، ناوى خورماکه‌ (زهدی)یه‌ و له‌ناوه‌وه‌ کرمى کردوه‌ بۆیه‌ شیاوى خواردن و به‌کارهێنان نییه‌‌.

به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى ته‌واوى ئه‌وخورمایه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.