گومرگى هه‌رێم : هیچ بڕیارێکى عێراق نیه‌، بۆ راگرتنى هاورده‌کردنى به‌رهه‌مه‌ کانزاییه‌کانى ئێران

ئایار 12, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ربڕیارێکى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌گه‌ر عێراق پێوه‌ى پابه‌ندبێت، هه‌رێمیش پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بێت.

ساماڵ عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌، تا ئێسا هیچ بڕیارێکى حکومه‌تى ناوه‌ندى به‌ده‌ست هه‌رێم نه‌گه‌یشتووه‌، بۆ راگرتنى هاورده‌کردنى به‌رهه‌مه‌ کانزاییه‌کانى ئێران، به‌ڵام هه‌ربڕیارێک که‌ ئه‌مریکا ده‌ریبکات و عێراق پێوه‌ى پابه‌ند بێت، هه‌رێمى کوردستانیش پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، بڕێکى که‌م به‌رهه‌مه‌ کانزایه‌کانى ئێران هاورده‌ى هه‌رێم ده‌کرێن، بۆیه‌ ئه‌گه‌رپێوه‌شى پابه‌ندبن کاریگه‌رییه‌کى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر هه‌رێم نابێت.

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت، له‌چه‌ند رۆژى رابرودا، له‌چوار چێوه‌ى توندکردنى سزاکانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران، بڕیاریدا، نابێت هیچ وڵاتێک مامه‌ڵه‌ى کڕین و فرشتنى به‌رهه‌مه‌ کانزاییه‌کانى وه‌ک ئه‌له‌منیۆم، ئاسن و مس، له‌گه‌ڵ ئێراندا ئه‌نجامبدات.


ژوورى بازرگانى