دوو کادیرى حزبى سۆسیالیست شه‌هید ده‌کرێن

ئایار 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


شه‌وى ڕابردوو له‌ گوندى ئه‌حمه‌د تاهر سوورملى له‌ سنورى قه‌زاى خانه‌قین دوو کادیرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان شه‌هید ده‌کرێن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ جه‌لیل سه‌عید، به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند دوو کادیرى حزبى سۆسیالیست شه‌وى ڕابردوو له‌ گوندى ئه‌حمه‌د تاهر سوره‌ملى شه‌هید بوون ،هه‌ردوو شه‌هیده‌که‌ کادیرى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانن.
به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى حزبى سۆسیالیست ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو هه‌ردوو شه‌هیده‌که‌ باوک و کوڕن به‌ ناوه‌کانى (نجم ئیبراهیم مسته‌فا )و (دلێر نه‌جم ئیبراهیم).

جه‌لیل سه‌عید وتیشى ڕووداوه‌که‌ تائیستا نازنرێک ئاخۆ عه‌ره‌به‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ ته‌قه‌یان له‌ دلێر نه‌جم کردووه‌ یاخود داعش بووه‌ له‌وکاته‌دا دلێر شه‌هید ده‌بێت و باوکیشى به‌ هانایه‌وه‌ ده‌چێت باوکیشى شه‌هید ده‌بێت.

به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى حزبى سۆسیالیست ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو حه‌شدى شه‌عبى به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌منى ئه‌و ناوچانه‌یان له‌ ده‌سته‌ ڕێگریان کردووه‌ له‌وه‌ى که‌ به‌ هانایانه‌وه‌ بچن له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕووداوى نه‌خوازراوى تر روونه‌دات به‌ هۆى دانانى عه‌بوه‌ و نیشانه‌ شکێنه‌کانى داعش.

جه‌لیل سه‌عد هێماى بۆ ئه‌وه‌ کرد ئێستا ته‌رمى هه‌ردوو شه‌هیده‌که‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ به‌عقوبه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستى پشکنینى توێکارى دواتر ده‌گه‌ڕینرێته‌وه‌ و به‌ خاکیان ده‌سپێرین.