به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود په‌یامێکى هاوخه‌مى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى هه‌ردوو کادیرى شه‌هیدى حزبى سۆسیالیست ده‌کات

ئایار 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود په‌یامێکى هاوخه‌مى ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکارى شه‌هیدان (نه‌جم ئیبراهیم مسته‌فا و دلێر نه‌جم ئیبراهیم) ده‌کات له‌ په‌یامى هاوخه‌میه‌که‌دا هاتووه‌ "به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى دڵته‌زێنى شه‌هید کردنى هه‌ردووکادرى پێشکه‌وتوى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان (نه‌جم ئیبراهیم مسته‌فا و دلێر نه‌جم ئیبراهیم)مان پێگه‌یشت و له‌ناخه‌وه‌ خه‌مبارى کردین".

ده‌قى په‌یامى هاوخه‌مى به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود بۆ بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکارى شه‌هیدان (نه‌جم ئیبراهیم مسته‌فا و دلێر نه‌جم ئیبراهیم) :

بسم الله الرحمن الرحیم
براى به‌ڕێزم / کاک رشید ابراهیم مسته‌فا به‌رێزان / بنه‌ماڵه‌وکه‌سوکارى شه‌هیدان ( نجم ابراهیم مسته‌فا _ دلێر نجم ابراهیم )

به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى دڵته‌زێنى شه‌هید کردنى هه‌ردووکادرى پێشکه‌وتوى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان ( نجم ابراهیم مسته‌فا _ دلێر نجم ابراهیم )مان پێگه‌یشت و له‌ناخه‌وه‌ خه‌مبارى کردین.

هێرشکردنه‌ سه‌رماڵى هه‌ڤاڵ (رشید ابراهیم مسته‌فا ) ئه‌ندامى مه‌ڵبه‌ندى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و شه‌هید کردنى براو برازاى که‌ دووکادرى پێشکه‌وتوى حزبن له‌لایه‌ن هێزێکه‌وه‌ ئیدانه‌ده‌که‌ین و داواى ده‌ستبه‌جێ لێکۆڵینه‌وه‌و راده‌ستکردنى تاوانباران ده‌که‌ین له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ناوچه‌که‌وه‌ .

ئێمه‌ له‌ناخه‌وه‌ خه‌مبارین و هاوبه‌شى خه‌مى گه‌وره‌ى خێزان و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارو هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینین .

له‌خواى گه‌وره‌ داواکارین گیانى پاکى شه‌هیدان ( نجم ابراهیم مسته‌فا _ دلێر نجم ابراهیم ) به‌ به‌هه‌شتى به‌رین ببه‌خشێت و سه‌بورى و ئارامى به‌دڵى خێزان و که‌سوکارى و ئێمه‌و هاورێ و هه‌ڤاڵانى بدات.
انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون

له‌گه‌ڵ رێزى / محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود