لیژنه‌ى په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ پرسى ناوچه‌ کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌کات

ئایار 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

 

ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ ١٤-٥-٢٠١٩، لیژنه‌ى ناوچه‌ کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى ھه‌رێم له‌ په‌رله‌مانى کوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى جوان یونس محه‌مه‌د، سه‌رۆکى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژکارانى لیژنه‌که‌، له‌هۆڵى لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک پرس و بابه‌ت تاووتوێ کران، له‌وانه‌ چۆنیه‌تیى کارکردنى لیژنه‌که‌ له‌ ناوچه‌ کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و سه‌ردانیکردنیان به‌مه‌به‌ستى له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ره‌وشى خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه‌، ھه‌روه‌ھا کۆمه‌ڵێک نووسراوو پێشنیاز که‌ په‌یوه‌ست بوون به‌کێشه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه‌ باسکران.

هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌ کێشه‌ى ئه‌و جووتیارانه‌ کرا که‌ زه‌وییه‌کانیان ده‌که‌ونه‌ سنوورى ئه‌و ناوچانه‌ که‌ له‌رووى ئه‌منییه‌وه‌ مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌..