رۆژى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران دیاریى ده‌کرێت

ئایار 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


لیژنه‌ى باڵاى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران کۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیار له‌ رۆژى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران بۆ ساڵى 2019 ده‌درێت.

شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى کشتوکاڵى سلێمانى راگه‌یاند، بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ لیژنه‌ى باڵاى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران کۆببێته‌وه‌و بڕیار له‌ رۆژى وه‌رگرتنى گه‌نمى جوتیاران بۆ ساڵى 2019 ده‌درێت، که‌ حکومه‌تى عێراق له‌ سنورى سلێمانى و گه‌رمیان ، که‌لار و سایلۆى سه‌یدسادق و چه‌مچه‌ماڵ و پیره‌مه‌گرون رانیه‌ى ، بۆ وه‌رگرتنى گه‌نم دیاریکردوه‌.

وتیشی: بڕى وه‌رگرتنى گه‌نم بۆ هه‌رێمى کوردستان 340 هه‌زار تۆنه‌، له‌و بڕه‌ش بۆ سلێمانى 80 هه‌زار تۆن و بۆ گه‌رمیان 28 هه‌زار تۆن و بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ 20 هه‌زار تۆن دیاریکراوه‌ و بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ده‌رگاى سایلۆکان بکرێنه‌وه‌و به‌پێى مه‌رج و رێنماییه‌کان ده‌ست به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ى گه‌نمى جوتیاران بکرێت.

 

 

 

 

 

ژوورى بازرگانى