Error: No articles to display

وه‌زاره‌تی په‌رورده‌ ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی پشووه‌كه‌ی شه‌ممه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئاب 30, 2018
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه‌ ، له‌ روونکردنه‌وه‌که‌یدا هاتووه‌ " بەپێى یاسایى وەزارەتى پەروەردە ناکرێت رۆژانى شەممە بکرێتە پشووى هەمیشەیى و ئەو بڕیارەى کە تەنها بۆ ساڵى رابردووی خوێندن درا ".
 
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ روونکردنه‌وه‌که‌یدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو بەپێى یاسایى وەزارەتى پەروەردە ناکرێت رۆژانى شەممە بکرێتە پشووى هەمیشەیى و ئەو بڕیارەى کە تەنها بۆ ساڵى رابردووی خوێندن درا، پەیوەندى بەو دۆخە نەخوازراوەوە هەبوو کە هاتە پێشەوە.
 
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات بەپێى ساڵنامەى خوێندن، ناکرێت رۆژى شەممە پشوو (ئۆف) بێت، چونکە ناهاوسەنگى لە بەشە وانەکان دروست دەبێت و دەبێتە هۆى کەمى کات لە تەواوکردنى پڕۆگرامەکان، بەمەش قوتابیان و خوێندکاران زەرەرمەندى سەرەکى دەبن لەڕووى زانستییەوە.
 
 له‌ ڕونکردنه‌وه‌که‌دا هاتووه‌ وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵی خۆی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران داخەتە گەڕ بۆ کارکردن لەسەر پاشەکەوتی مووچە لە بەرژەوەندی مامۆستایانی بەڕێز.