Error: No articles to display

سلێمانى ... ریکلامى سه‌ر ستونه‌کانى کاره‌با لاده‌برێت

ئاب 30, 2018

 

ریکلامى سه‌رستونه‌کانى کاره‌با و رۆشنکه‌ره‌وه‌کان لاده‌برێت و وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانى ده‌ڵێت " ئه‌و کۆمپانیا و چاپخانانه‌ روبه‌روى یاسا ده‌که‌نه‌وه‌"
 
ئه‌مڕۆ 30ى ئابى 2018 سیروان محه‌مه‌د، وته‌بیژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کاره‌باى سلێمانى ڕایگه‌یاند: تیمه‌کانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى کاره‌باى سلێمانی، به‌هاوکارى به‌شى خزمه‌تگوزارى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى هه‌ڵمه‌تى لابردنى ڕیکلامى بازرگانى و زیاده‌ڕۆییه‌کانى سه‌ر ستونه‌کانى کاره‌با و ڕووناکى سه‌رشه‌قامه‌کانیان ده‌ستپێکردوه‌.
 
ووتی، هه‌ڵواسینى ئه‌و ڕیکلامانه‌ زیان به‌ستونه‌کانى کاره‌با ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ڵمه‌ته‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو ریکلامه‌کان به‌ستونه‌کانه‌وه‌ لاده‌برێت.
 
سیروان محه‌مه‌د وتیشی؛ پاش ئه‌وه‌ى ریکلامه‌کان لابرا، هه‌ر کۆمپانیا و چاپخانه‌یه‌ک ستونه‌کانى کاره‌با بۆ ڕیکلامى بازرگانى به‌کاربهێنێت، به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى روبه‌ڕوى ڕێکارى یاساى ده‌کاته‌وه‌.