Error: No articles to display

خورماتوو ... گه‌نجێکى کورد له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگریه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌کرێت

ئاب 30, 2018
له‌ لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى هێزه‌کانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێراوه‌ گه‌نجێکى کورد له‌ شارۆچکه‌ى خورماتوو ده‌ستگیر ده‌کرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆکارى ده‌ستگیرکردنه‌که‌ى ئاشکرا بکرێت.
 
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌وبه‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند: گه‌نجێکى کورد به‌ ناوى( ئه‌حمه‌د جه‌مال)  له‌ پێش ماڵه‌که‌ى خۆیان له‌ گه‌ڕه‌کى کۆمارى له‌ لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى هێزه‌کانى به‌رچه‌رچدانه‌وه‌ى خێراوه‌ ده‌ستگیر کرا.
 
وتیشى: تاکو ئێستا ئاشکرا نه‌بووه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ له‌ سه‌ر چى ده‌ستگیر کراوه‌ به‌ڵان پێده‌چێت به‌ هۆى هه‌واڵدان له‌لایه‌ن تورکمانه‌کانى خورماتووه‌وه‌ له‌ سه‌ر زانیارى هه‌ڵه‌و نادروست ده‌ستگیرابێت.