Error: No articles to display

بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارتا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كات

ئاب 31, 2018
بەشی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌لایه‌ن بنکه‌ی پۆلیسی قه‌زای چوارتاوه‌ پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران.
 
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو دوان له‌تۆمه‌تباره‌کان پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان هه‌بووه‌ له‌دادگای تاوانه‌کان‌ و دادگای که‌تنی سلێمانی به‌پێی ماده‌کانی 430 له‌یاسای سزادانی عێراقیو یاسای 21ی هاتوچۆ.
 
هه‌روه‌ها سێ تۆمه‌تباره‌که‌ی دیکه‌ش که‌ له‌لایه‌ن دادگای چوارتاوه‌ داواکراوبون له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانی بنکه‌ی پۆلیسی قەزاکەوە‌ ده‌ستگیر کران.
 
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباره‌کان بەبریاری دادوەر بەندن‌ و لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.