Error: No articles to display

گه‌نجێك لەدەریاچەی دووكان خنكا

ئاب 31, 2018
پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند گه‌نجێکی شاری که‌رکوک له‌ دووکان خنکا.
 
 پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ بەیانی ئەمڕۆ 31-8-2018 ، هاوڵاتییەکی بەڕەگەز کوردی دانیشتوی شاری کەرکوک لەکاتی مەلەکردن لەزێی دووکان و لەژێر پردە نوێیەکە (واتە لەهیچ پڕۆژەیەکی گەشتیاریدا نەبووە ) خنکا.
 
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو هاوڵاتییەکە ناوی (د ، ن ، ن ) ، لەدایکبووی 1999 و لەگەڵ سێ‌ هاوڕێیدا بەمەبەستی گەشتکردن ڕویان لە دەریاچەی دووکان کردبوو.
 
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی پۆلیس هاتووه‌ لەئێستاشدا هێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان لە شوێنی ڕوداوەکەن و تیمەکانی مەلەوانی خەریکی دەرهێنانەوەی تەرمەکەن.