Error: No articles to display

كۆبونه‌وه‌ی فراوان له‌ مه‌ڵبه‌ندی پێنجوێنی حزبی سۆسیالیست ئه‌نجامدرا

ئاب 31, 2018
ئه‌مرۆ هه‌ینی به‌رواری 31 – 8 -2018 شاندێکی حزبی سۆسیالیست که‌ پێکهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان مامۆستا ڕه‌فعه‌ت مه‌حمه‌د، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی رێکخستنیناوه‌ندی و د. فه‌رماد تۆفیق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و سۆران حه‌سه‌ن، جێگری مه‌کته‌بی ئامار و هه‌ڵبژارد مه‌ڵبه‌ندی پێنجوێنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیان به‌سه‌ر کرده‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ پێشوازی کرات.
 
له‌ رێوڕه‌سمێکدا هه‌ڤاڵ سه‌لاح مه‌حمود، له‌ کارترازانی له‌ به‌رپرسیاریه‌تی مه‌ڵبه‌ندی پێنجوێن پێشکه‌شکرد و بڕیاردرا جێگر و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند کاره‌کانی مه‌ڵبه‌ند ڕاپه‌ڕێنن تا دیاریکردنی به‌رپرسێکی نوێ.
 
مامۆستا ڕه‌فعه‌ت محمه‌د، به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ڕێکخستنی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیست سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبونه‌کانی هه‌ڤاڵ سه‌لاح مه‌حمود، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند و کادیرانی مه‌ڵبه‌ندی پێنجوێنی کرد که‌ دڵسۆزانه‌ کاره‌کانیان راپه‌راندووه‌ و هه‌وڵه‌کانیانی به‌رز نرخاندن له‌ راپه‌ڕاندنی کاره‌ حزبیه‌کانیاندا له‌ پێناو خزمه‌تکردن به‌ دانیشتوانی قه‌زای پێنجوێن.
 
به‌پرسی ئه‌نجومه‌نی ڕێکخستنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیست باسی له‌ ڕۆڵی دانیشتوانی قه‌زای پێنجوێن کرد له‌ ڕابردوودا ڕۆڵی گرنگیان بینیه‌وه‌ له‌ سه‌رخستنی شۆڕشی نوێ و هاوکاریکردنی پێشمه‌رگه‌ و له‌ رووبه‌روبونه‌وه‌ی چه‌ته‌کانی داعشیش ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ڕۆڵه‌کانی پێنجوێن له‌ به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ جه‌نگ پاریزگاریان له‌ کوردستان کرد و له‌و پێناوه‌شدا شه‌هید و برینداریاندا و له‌ نێوێشیاندا پێشمه‌رگه‌ و کادیره‌كانی حزبی سۆسیالیست قوربانی زۆریانداوه‌ که‌ دانیشتوی قه‌زای پێنجوین بون.
 
له‌ ته‌وه‌رێکی تری کۆبونه‌وه‌که‌دا مامۆستا ڕه‌فعه‌ت باسی له‌ ڕۆڵی حزبی سۆسیالیست کرد له‌ به‌رگریکردن و خزمه‌تکردنی جه‌ماوه‌ری کوردستان.
 
له‌ باره‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسی مامۆستا ڕه‌فعه‌ت ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو حزبی سۆسیالیست هه‌مشه‌ هه‌وڵ بۆ ئه‌وه‌ ده‌دات که‌ پرۆسه‌ی دیموکراسی گه‌شه‌ بکات له‌ هه‌رێمی کوردستان و له‌ ئێستادا خۆی ئاماده‌ کردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ( لیستی سه‌رده‌م ) وتیشی حزبی سۆسیالیست له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ واده‌ی خۆی.
 
له‌ کۆتایی کۆبونه‌وه‌که‌دا گوێ له‌ سه‌رنج و پرسیاره‌کانی ئه‌ندامان و کادیرانی مه‌ڵبه‌ندی پێنجوین گیرا و وه‌ڵامی پرسیار و سه‌ره‌نجه‌کانیان دایه‌وه‌.