Error: No articles to display

له‌ په‌رله‌مان تاوتوێی یاسای به‌رنگاربونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كرێت

ئاب 31, 2018
بڕیارە رۆژی یەکشەممە 2/9/2018، لەپەرلەمانی کوردستان وۆرکشۆپێکی تایبەت بە تاووتوێکردنی شیکاریی ئۆفیسی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان و راسپاردەکانی رێکخراوی هارتلاند ئەڵاینس، سەباره‌ت بەهەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبچێت.
 
وۆرکشۆپەکە، کە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان و رێکخراوی هارتلاند رێکخراوە، بەشێوازی مێزگردێکی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت، بەبەشداریی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لیژنەکانی یاسایی و پێشمەرگە و ناوخۆ و مافی مرۆڤ لە پەرلەمان و نوێنەرانی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەری و راوێژکار و پسپۆڕانی بواری یاسادانان.