Error: No articles to display

كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ئه‌نجامدرا

ئەیلول 01, 2018
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ کاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ له‌ شاری سلێمانی به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئه‌نجامدرا.
 
کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ چه‌ند ساتیک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێکرد.
 
 دواتر به‌ ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود باسی له‌ بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ و دواین گۆرانکاریه‌کان کرد. 
 
له‌ ته‌وه‌رێکی تری کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌ گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ ئاماده‌ سازییه‌کان کرا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی لیستی سه‌رده‌م به‌ ژماره‌ 127 به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کات که‌ بڕیاره‌ له‌ 30 ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامبدرێت. 
 
له‌ ته‌وه‌رێکی تری کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌ گرنگیه‌وه‌ باس له‌ دیدار و کۆبونه‌وه‌کانی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کانی حزب کرا و بڕیاری گونجاو وه‌رگیرا به‌ مه‌به‌ستی پێشخستنی کاره‌کان.