Error: No articles to display

پۆلیسی پێنجوێن دەست بەسەر 3 ئامێری بیرهەڵكەندندا دەگرن

ئەیلول 01, 2018

به‌شی ڕاگه‌یاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌  پۆلیسی پێنجوێن ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند ئامێریکی بیر هه‌ڵکه‌ندندا ده‌گیرێت.

 

 له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌وكه‌ی پۆلیسی سلێمانی هاتووه‌ بەمەبەستی پاراستن و چاکترکردنی ژینگە ، بەشی پۆلیسی پێنجوێن لەهەڵمەتێکدا دەستیانگرت بەسەر سێ‌ ئامێری بیرهەڵکەندندا.

 

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو دوای ئەوەی هێزەکانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن ئاگادارکرانەوە کە چەند کەسێک خەریکی هەڵکەندنی بیری نایاساین لەسنوری قەزای پێنجوێن ، دەستبەجێی هێزەکانی پۆلیس پێنجوێن گەیشتنە شوێنی مەبەست و توانرا دەستبگیرێت بەسەر 3 ئامێری بیرهەڵکەندن.