Error: No articles to display

له‌ که‌رکوک هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر ماڵى کوردێک و دوو ئافره‌ت بریندار ده‌کرێن

ئەیلول 01, 2018

 

له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکى نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ شارى که‌رکوک هه‌ڵده‌کوترێته‌ سه‌ر ماڵى هاوڵاتییه‌کى کورد ودوو ئافره‌تیان بریندار ده‌که‌ن.
 
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌وبه‌جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند: سێ چه‌کدارى نه‌ناسراوى ده‌مامکدار له‌ گه‌ڕه‌کى شۆریجه‌ى شارى که‌رکوک هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵى هاوڵاتییه‌کى کورد به‌ناوى جه‌بار عه‌بدوڵڵا وبوک وخه‌سویه‌کى ئه‌و ماڵه‌ به‌ ده‌ست رێژى گوله‌ بریندار ده‌که‌ن ودواتر به‌ره‌و شوێنێکى نادیار هه‌ڵدێن.
 
وتیشى: دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش هێزه‌ توناهییه‌کانى که‌رکوک گه‌یشتنه‌ شوێنه‌که‌و برینداره‌کانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردن وده‌ستیشیان به‌گه‌ڕان به‌ دواى ئه‌و تاوانبارانه‌دا کرد به‌مه‌به‌ستى ده‌ستگیر کردنیان.
 
به‌ هۆى نه‌مانى هێزى پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ که‌رکوک وده‌وروبه‌رى ، له‌ ئێستادا کاره‌ تیرۆرستییه‌کان دژ به‌ هاوڵاتیان له‌ زیادبوندان وله‌ به‌رامبه‌ریشدا ده‌زگا ته‌ناهییه‌کانى که‌رکوک بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌ وهیچ کاردانه‌وه‌کیان له‌و باره‌یه‌وه‌ نییه‌.