Error: No articles to display

وه‌زاره‌تى بازرگانی: ڕێگه‌ نادرێت هیچ دوکان و مۆڵێک به‌بێ مۆڵه‌ت له‌ داشکاندن نرخه‌کان بکات

ئەیلول 01, 2018
وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى بڕیاریدا که‌ ڕێگه‌ نه‌درێت هیچ دوکان و مۆڵ و سۆپه‌رمارکێتێک به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى ئه‌وان داشکان بکات و له‌سه‌ر کاڵاکان بنووسێت.
 
به‌ڕێوبه‌رى گشتى له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى ده‌ڵێت ئاگادارن دوکاندار و مۆڵ هه‌یه‌ ده‌نوسێت 60% داشکاندنیان کردووه‌ به‌ڵام که‌ ده‌چیته‌  ژووره‌وه‌ ته‌نها 20%  ه‌ بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌کردووه‌ تا ئه‌م به‌هه‌ڵه‌دابردنه‌ى کریاران نه‌مێنێت و کۆنترۆڵى داشکانه‌کان بکه‌ن به‌شێوه‌یه‌کى ڕاست و دروست.
 
له‌ بریاره‌که‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى بازرگانیدا هاتووه‌، ده‌بێت سه‌رجه‌م داشکاندنه‌کان له‌ ژێر چاودێرى خۆیاندا بێت و نرخى پێشتر و نرخى کاتى داشکاندیشى له‌سه‌ر بێت و ده‌سته‌واژه‌ى جۆراو جۆریش نابێت بنووسرێت ، بۆ نمونه‌ نابێت بنووسرێت هه‌راجمان کرد دوکان داده‌خه‌ین که‌ ئه‌مانه‌ هاوڵاتیان به‌هه‌ڵه‌دا ده‌به‌ن.
 
هه‌روه‌ها ئه‌و پێداویستیانه‌ى داشکاندنیان بۆ کراوه‌ و بۆخواردن ده‌بن ، پێویسته‌ رێکه‌وتى به‌سه‌رچوونى له‌سه‌ربێت.
 
به‌شێک له‌ دوکاندار و ئیداره‌ى مۆڵه‌کانیش ده‌ڵێن ئه‌وان پابه‌ندى بڕیاره‌که‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى ده‌بن به‌ڵام ئاسانیش نیه‌ هه‌موو ئه‌و دووکان و سۆپه‌رمارکێتانه‌ بۆ کاتى داشکاندن سه‌ردانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کان بکه‌ن.