Error: No articles to display

جه‌ماوه‌رنیوز شێوازی دامه‌زراندن له‌ كۆمسێۆن بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئەیلول 02, 2018
 
به‌پێى ئه‌و نوسراوه‌ى ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌وتووه‌  کۆمسیۆنى باڵا سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕابرسى هه‌رێم دامه‌زراندن به‌ پێى ئه‌و میکانیزمه‌ ئه‌نجام ده‌دات و ژماره‌ى بنکه‌ لاوه‌کیه‌کانى تۆمارى ده‌نگده‌ران که‌ له‌ پارێزگاکاندا بونیان هه‌یه‌،هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ى که‌ به‌رده‌ستن دابه‌شکراوه‌ن بۆ (315)گروپ به‌ پێى پارێزگاکان به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ولێر (76) بنکه‌ و سلێمانى (84) بنکه‌ و دهۆک (47) بنکه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ (8) بنکه‌.
 
کۆمسیۆن پێویستى به‌ 42170 فه‌رمانبه‌ر هه‌یه‌ بۆ به‌ریوه‌بردنى هه‌ڵبژاردن له‌ ڕۆژى 30ى ئه‌یلول.
 
به‌ شێوه‌یه‌ک پارێزگاى هه‌ولێر 15305 فه‌رمانبه‌رى پێویسته‌.
پارێزگاى سلێمانى 16280 فه‌رمانبه‌رى پێویسته‌ .
پارێزگاى دهۆک 9615 فه‌رمانبه‌رى پێویسته‌.
پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ 970 فه‌رمانبه‌رى پێویسته‌.