Error: No articles to display

حکومه‌ت بڕیاری هه‌ڵبژاردنی داوه‌

ئەیلول 02, 2018
ئه‌مرۆ له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ لایەنێک به‌ فه‌رمی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە.
 
نێچیره‌ڤان بارزانی ، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو حکومه‌ت بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانی داوه‌ به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا.
 
بڕیاره‌ له‌ 5ی ئه‌یلول بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبکات و له‌ 30ی ئه‌یلولیش هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامبدرێت.
 
ئه‌ندامێکی کۆمسیاران ، کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاندن له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی جیاکردنه‌وه‌ی ناوه‌کانی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستین بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن و وتیشی به‌ شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و به‌ ئاماده‌بونی نوینه‌ری قه‌واره‌ سیاسییه‌کان کاره‌که‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین.