Error: No articles to display

پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت

ئەیلول 02, 2018
به‌ پێی راگه‌یه‌نراوێکی وه‌زاره‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چه‌کی شایسته‌ داراییه‌کانی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان بۆ وه‌رزی به‌ بازاڕکردنی گه‌نمی ساڵی 2018 که‌ بڕه‌که‌ی (   154130000000) سه‌د و په‌نجا و چوار ملیار و سه‌د وسی ملیۆن دیناره‌ گه‌شته‌ هه‌رێمی کوردستان.
 
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا پاره‌که‌ ده‌گاته‌ بانکه‌کان و ده‌ستده‌کرێت به‌ دابه‌شکردنی.
 
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ هیشتا به‌غداد شایسته‌ داراییه‌کانی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 و 2017ی جوتیارانی به‌ ته‌واوه‌تی نه‌داوه‌.