Error: No articles to display

به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێز محمه‌مه‌د حاجى مه‌حمود کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و ڕاوێژکارى و مه‌ڵبه‌نده‌کان به‌رێوه‌چوو

ئەیلول 02, 2018
کاتژمێر11 ى پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2 ى ئه‌یلولى 2018 به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له‌ شارى سلێمانى کۆبونه‌وه‌ى به‌رفراوانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و ڕاوێژکارى و سه‌رجه‌م ئۆرگان و مه‌ڵبه‌نده‌کان به‌رێوه‌چوو.
 
سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد
 
پاشان  به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌ دواین بارودۆخى سیاسى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کردو به‌ گرنگیه‌وه‌ باسى له‌ هه‌نگاوه‌کانى ئاینده‌ى پرۆسه‌ى سیاسى عێراق و کوردستان کرد به‌ تایبه‌تى دواى ئه‌و بارو دۆخه‌ى که‌ له‌ماوه‌ى ڕابووردا عێراق و هه‌رێمى کوردستانى پێدا تێپه‌ڕى .
 
له‌ به‌شێکى کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ گرنگیه‌وه‌ باس له‌ پرسى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى ئاینده‌ى کوردستان کرا که‌ وا بڕیاره‌ له‌ 30 ى ئه‌یلوى 2018 به‌ڕێوه‌ بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ چوارچێوه‌ى لیستى سه‌رده‌م ژماره‌ 127 به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات  له‌روه‌شه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنى کاندیده‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کرایه‌وه‌و میکانزیمى کاردنى نوێ و ڕێو شوێنى گونجاو بۆسه‌رخستنى پرۆسه‌که‌  تاو توێ کرا.
 
هه‌ر له‌ میانه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژارنه‌کان کرایه‌وه‌ له‌ کاتى خۆیدا که‌ بنه‌مایه‌که‌ بۆ ده‌ستاو ده‌ستکردنى ده‌سته‌ڵات و دیموکراسى له‌هه‌رێمدا.
 
له‌ به‌ شێکى ترى کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌ شێوازى کارکردنى سه‌رجه‌م ده‌زگاو نه‌کانى حزب کراو بڕیارى گونجاو وه‌رگرا بۆ پێش خستنى کارو چالاکیه‌کانیان.