Error: No articles to display

داوایه‌كی به‌ پله‌ ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كرێت

ئەیلول 02, 2018

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا که‌ وێنه‌یه‌کی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌وتووه‌ وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان داوا له‌ وارسی سه‌رجه‌م شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانی سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، ئه‌وانه‌ی بایۆمه‌تریان پڕنه‌کردوه‌ته‌وه‌و بارکۆی بایۆمه‌تریان نییه‌، که‌ پێویسته‌ له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شه‌هیدانه‌وه‌ بکه‌ن له‌ شاره‌کانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک)، بۆ خۆتۆمارکردن و دروستکردنی بارکۆدی بایۆمه‌تری، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا خۆیان تۆمارنه‌که‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لیژنه‌ی بایۆمه‌تری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ک وه‌رناگرێت، دواجار مینحه‌کانیان ده‌بڕدرێت..