Error: No articles to display

داوا ده‌کرێت ده‌زگاکانى راگه‌یاندن له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا پابه‌ندبن به‌پرانسیپ و یاساو بنه‌ماکانى راگه‌یاندنه‌وه‌

ئەیلول 03, 2018
به‌مه‌به‌ستى خستنه‌رووى رۆڵى ده‌زگاکانى راگه‌یاندن له‌ هۆشیار کردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و پاراستنى پرانسیب و بنه‌ماکانى راگه‌یاندن، سیمینارێک به‌دێوه‌چوو بۆ سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نوسان و سه‌نته‌رى میترۆ و به‌شى مۆڵه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ى سلێمانی.
 
به‌ختیار حسێن لێپرسراوى به‌شى سمینار له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى  راگه‌یاندن وچاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ى سلێمانى به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى  ڕاگه‌یاند : "مه‌به‌ست له‌م سمیناره‌ بۆ هۆشیار کردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان و ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندنه‌ له‌باره‌ى چۆنێتى مامه‌ڵه‌کردنیان له‌کاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش سیمینارێکى تایبه‌تمان بۆ هه‌ریه‌ک له‌( سه‌نته‌رى میترۆ و سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌ نوسان و به‌شى مۆڵه‌تى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ى سلێمانى ) رێکخست تا زانیارى و ڕونکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێشێلکاریه‌کانى ده‌زگاکانى راگه‌یاندن و رۆڵیان له‌بانگه‌شى هه‌ڵبژاردن بخه‌نه‌ روو هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌کردنیان له‌کاتى ده‌ستپێکردنى پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ و هه‌ڵبژاردنه‌کاندا".
 
به‌پێى وته‌ى سه‌نته‌رى مترۆ پێشلکاریه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژنامه‌نوسان به‌رده‌وامه‌، دیفاع هه‌رکى نوێنه‌رى سه‌رنته‌رى میترۆ له‌ سمیناره‌که‌دا به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند "ئێمه‌ هه‌میشه‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌کان و حکومه‌تمان له‌وه‌ ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ پێشێلکاریه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژنه‌مه‌نوسان له‌ زیادبونه‌ وه‌ ڕاپۆرته‌کانمان ئاراسته‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و کنسوڵیه‌ته‌کان کردووه‌"
 
ڕاشیگه‌یاند "له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا کۆتاى مانگى هه‌شت 200 پێشێلکارى به‌رامبه‌ر 169 ده‌ستگا و ڕاگه‌یاندنکراوه‌، وه‌ له‌ ساڵى 2017 له‌هه‌رێمى کوردستان پێشێلکارى به‌رامبه‌ر به‌ 419 ڕۆژنامه‌نوسکراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌ 138 ده‌ستگاى ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نوس".
 
له‌لاى خۆشیه‌وه‌ دیلمان  کمال رشید لێپرسراوى به‌شى مۆڵه‌ت له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند که‌له‌لایه‌ن ده‌زگاکانى راگه‌یاندنیشه‌وه‌ پێشێلکارى ده‌کرێت و هه‌ندێ له‌که‌ناڵه‌کان به‌بێ مۆڵه‌ت په‌خش ده‌که‌ن  وهه‌ندێکى تریان پابه‌ند نابن به‌تازه‌کردنه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌کانیان له‌کاتى خۆیدا .
ووتیشى له‌سه‌ره‌تادا که‌ناڵه‌کان ئاگادار ده‌کرێنه‌وه‌ له‌و پێشێلکاریه‌ى ئه‌نجامیان داوه‌ دواتر که‌به‌رده‌وامبن له‌سه‌رى له‌رێگاى یاساییه‌وه‌ سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌کرێت و سزا ده‌درێن تادجه‌گاته‌ داخستنى کاتى که‌ناڵه‌که‌و پاشانیش له‌به‌رده‌وام بونى پێشێلکاریه‌کانیان که‌ناڵه‌که‌ داده‌خرێت .
 
هه‌رله‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ کاروان محه‌مه‌د سکرتێرى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نوسان له‌ سمیناره‌که‌دا ڕایگه‌یاند "به‌ته‌نها به‌سه‌ندیکا پێشێلکارى بنبێ‌ ناکرێت ئه‌بێت حکومه‌ت و لایه‌نه‌کان پێکه‌وه‌ ئه‌وکاره‌ بکه‌ن و پێشێلکارى به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژنامه‌نوسان نه‌کرێت".
 
ڕاشیگه‌یاند "یاسایه‌کى باشمان هه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانیارى به‌ڵام که‌مته‌رخه‌مى کارپێنه‌کردنى یاساکه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌وه‌ش له‌نێوان هه‌ردولایه‌ حکومه‌ت و ڕۆژنامه‌نوسان،" 
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ڕۆژنامه‌نوسان پێویسته‌ له‌کارى بانگه‌شه‌دا خۆیان بپارێزن و بتوانن بێلایه‌نانه‌ کاره‌کانیان بکه‌ن و توشى گرفت نه‌بنه‌وه‌.
 
 
له‌هه‌رێمى کوردستاندا 43 که‌ناڵى ئاسمانى هه‌یه‌ 200 ڕادیۆ هه‌یه‌ 900 مۆڵه‌تى گۆڤار و ڕۆژنامه‌ش دراوه‌.