Error: No articles to display

پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیر کردنى ته‌قه‌که‌رانى ڕوداوه‌که‌ى شه‌وى ڕابردووى راگه‌یاند

ئەیلول 03, 2018
پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند : هه‌ردوو تۆمه‌تبارى ڕوداوه‌که‌ى شه‌وى ڕابردووى شه‌قامى سالم له‌لایه‌ن هێزى تایبه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیرکران.
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که‌ دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو 2 ى ئه‌یلولى 2018 له‌شه‌قامى سالم -سه‌هۆڵه‌که‌- ئوتومبێلێک که‌ چه‌کدارى تێدابوو له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌کى پۆلیسى هاتوچۆ بووه‌ شه‌ڕیان، دواتر هێزه‌ تایبه‌ته‌که‌ى سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى به‌هانایه‌نه‌وه‌ چون و تۆمه‌تباره‌کان هه‌ڵاتن.
 
ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که‌ دواى به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌و گه‌مارۆدانى شوێنى تۆمه‌تباران ، له‌ئێستادا هێزه‌ تایبه‌ته‌که‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌که‌ى ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه‌ .
 
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلسى پارێزگاى سلێمانى دووباره‌ دڵنیاى ده‌داته‌ هاوڵاتیان که‌ به‌رده‌وام مه‌فره‌زه‌کان ئه‌رکى خۆیان به‌جێده‌گه‌یه‌نن بۆ دابینکردنى هێمنى و ئارامیى شارو ئه‌و که‌سانه‌ش روبه‌روى یاسا ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ یاسا پێشێل ده‌که‌ن و ئارامیى شار ده‌شێوێنن.