Error: No articles to display

ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی موچه‌

ئەیلول 03, 2018
بڕیاره‌ رۆژی چوار شه‌ممه‌ موچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان دابه‌شبکرێت.
 
به‌ پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو 30 ڕۆژجارێک موچه‌ دابه‌شده‌کرێت ، مانگی ڕابردوو  وه‌زاره‌تی دارایی له‌ 5ی ئاب ده‌ستی کرد به‌ دابه‌شکردنی موچه‌ و یه‌که‌م وه‌زاره‌تی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شکرا.
 
به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌وتووه‌ ، بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبکرێت و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شبکریت .
 
وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری داوه‌ خشته‌ی دابه‌شکردنی موچه‌ ڕانه‌گه‌یه‌نێت و له‌ ڕێگه‌ی بانکه‌کانه‌وه‌ وه‌زاره‌ته‌کان ئاگادار ده‌کرێنه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی موچه‌.