Error: No articles to display

نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى نۆروێژ پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

ئەیلول 03, 2018
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3 ى ئه‌یلولى 2018 ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو تۆنى ئه‌لێرس، باڵیۆزى نۆروێژ له‌ ئوردن و عێراق و شاندێکى یاوه‌رى کرد.
 
له‌ دیدارێکدا خاتوو ئه‌لێرس مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ هه‌رێمى کوردستان خسته‌ ڕوو که‌ بۆ ئاگاداربوون له‌ هه‌ڵوێستى هه‌رێمى کوردستان ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و له‌نزیکه‌وه‌ بینیى دۆخى هه‌رێمى کوردستان بوو. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیران پوخته‌یه‌کى له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى سیاسى و یه‌که‌مین دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق پێشکه‌ش کرد.
 
هه‌ردوولا ئه‌گه‌ره‌کانى پێکهێنانى حکوومه‌تى نوێى عێراقیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى پێکهاته‌کانى عێراقدا تاوتوێ کرد به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ سه‌قامگیرى و ئارامى به‌رقه‌رار و خزمه‌تگوزارییه‌کان پێشکه‌ش بکات، هه‌روه‌ها ڕه‌چاوى مافه‌ ڕه‌وا و ده‌ستوورییه‌کانى گه‌لى کوردستان و پێگه‌ و ڕۆڵى کورد بکرێت.
 
شاندى نۆروێژى ستایشى ڕۆڵى هه‌ریمى کوردستانى له‌ داڵده‌دانى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران کرد و خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ به‌رده‌وامیى هاوکاریکردنى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و پێکهاته‌ ئایینییه‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه‌.
 
تاوتوێکردنى داهاتووى په‌یوه‌ندییه‌کانى نۆروێژ و هه‌رێمى کوردستان، دۆخى ناوچه‌که‌ به‌گشتى و هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان له‌ کۆتاییى ئه‌م مانگه‌دا، لایه‌نێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ بوو.