Error: No articles to display

زیاتر له‌ 177هه‌زار كه‌س فۆڕمی دامه‌زراندنی گرێبه‌ستیان پڕكردۆته‌وه‌

ئەیلول 03, 2018

 

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاری ده‌ری ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران ، کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وایدارایگه‌ریاند ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ فۆڕمیان پێشکه‌شکردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی بوون به‌ فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست ژماره‌یان 177686 له‌ پاریزگای هه‌ولێر54663  که‌س فۆڕمی پڕکردۆته‌وه‌ له‌ پاڕیزگای سلێمانی 75132 هه‌زار فۆڕمی گرێبه‌ستیان بڕکردۆته‌وه‌ و له‌ پاڕیزگای دهۆک 41495 که‌س فۆڕمی دامه‌زراندنی پڕکردۆته‌وه‌ و له‌ پاریزگای هه‌له‌بجه‌ 6396 که‌س فۆڕمی گرێبه‌ستی پڕکردۆته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی فه‌رمانبه‌ری بۆ ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
 
پێشتر ئیسماعیل خورماڵی، به‌ جه‌ماوه‌نیوز ڕاگه‌یاند که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی شه‌فافانه‌ پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست  به‌ ئاماده‌بونی نوینه‌ری قه‌واره‌ سیاسیه‌کان ئه‌نجامده‌ده‌ین.
 
کۆمسیۆن باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنی ڕاپرسی هه‌رێم پێویستی به‌ زیاتر له‌ 42 هه‌زار کارمه‌ندی گرێبه‌سته‌ بۆ ڕۆژی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و بڕیاره‌ له‌ 30ی ئه‌یلو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت.