Error: No articles to display

ژماره‌ى کاندیدى لایه‌نه‌ سه‌ره‌کییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان

ئەیلول 03, 2018

31 قه‌واره‌‌ و هاوپه‌یمانى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ند کراون ‌و ژماه‌رى کۆى کانده‌کان 694 ‌و هه‌ریه‌ک له‌ پێکهاته‌کانى تورکمان ‌و مه‌سیحى ‌و ئه‌رمه‌نیش 64 کاندیدیان هه‌یه‌.

ژماره‌ى کاندیدى لایه‌نه‌ سه‌ره‌کییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردن:

- پارتى دیموکراتى کوردستان: 100 کاندید.
- یه‌کێتى نیشتمانیى کوردستان: 100 کاندید.
- لیستى بزووتنه‌وه‌ گۆڕان: 100 کاندید.
- هاوپه‌یمانى دیموکراسى و دادپه‌روه‌ری: 100 کاندید.
- لیستى سه‌رده‌م: 100 کاندید
- به‌ره‌و ئیسڵاح (یه‌کگرتوو، بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی): 61 کاندید.
- لیستى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ: 50 کاندید.
- لیستى ئازادی: 43 کاندید
- کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان: 40 کاندید.

بڕیاره‌ رۆژى 30ى ئه‌یلولى 2018، هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، تاوه‌کو ئێستاش یه‌کلاى نه‌بۆته‌وه‌ که‌له‌و واده‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ یان نا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى مشتومڕله‌نێوان به‌شێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و له‌نێو شه‌قامدا هه‌یه‌ که‌ ره‌نگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان دوابخرت .