Error: No articles to display

کۆمیسیۆن 5 ى ئه‌یلولى بۆ ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن دیاریى کرد

ئەیلول 03, 2018

 

کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى  هه‌رێمى کوردستان رۆژى 5ى ئه‌یلولى وه‌ک ده‌ستپێکى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن  دیارى کرد.
 
کاروان جه‌لال  به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى داتاکان له‌ کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان و راپرسى به‌ رووداوى راگه‌یاندووه‌: "رۆژى چوارشه‌ممه‌ (5-9-2018) حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌توانن ده‌ست به‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان بکه‌ن". 
 
به‌ووته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى داتاکان له‌ کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان، سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و سه‌رجه‌م کانیده‌کان ده‌توانن له‌و رۆژه‌دا پۆسته‌ر و درووشمه‌کانى خۆیان له‌و شوێنانه‌ى که‌ کۆمیسیۆن رێگه‌ى پێداون هه‌ڵبواسن و بڵاوبکه‌نه‌وه‌ .