Error: No articles to display

نرخی کاره‌بای مۆلیده‌ بۆ مانگى ئاب دیاریکرا

ئەیلول 04, 2018
ووته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌بای سلێمانی نرخی کاتژمێرێک ئه‌مپێری کاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌کان بۆ مانگی ئاب و  خشته‌ی پێدانی کاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئه‌یلول ئاشکرا ده‌کات.
 
سیروان محه‌مه‌د، ووته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند؛ نرخی کاتژمێرێک ئه‌مپێری کاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌کان بۆ مانگی 8 به‌ (41) دیناره‌، که‌ تێکرای کارکردنی موه‌لیده‌کان له‌نێوان (335) بۆ (370) کاتژمێر کاریان کردوه‌، به‌وه‌ش نرخی ئه‌مپێرێک له‌ گه‌ره‌کێکه‌وه‌ بۆ گه‌ره‌کێکی تر جیاوازه‌.
 
سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی کارکردنی موه‌لیده‌کان بۆ مانکی (9) ئه‌یلول، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاره‌بای سلێمانی ووتی؛ له‌ مانگی ئه‌یلول-دا رۆژانه‌ به‌ کاره‌بای نیشتمانی و مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌کان کاره‌بای 24 کاتژمێر بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌کرێت، واته‌ هه‌رکاتێک کاره‌بای نیشتمانی کوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌کان کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ن.
 
ووتیشی: له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا، ئه‌و خاڵه‌ دووپات کرایه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ پاش کوژانه‌وه‌ی کاره‌بای نیشتمانی (15) خوله‌ک زیاتر به‌سه‌ر دابینکردنی کاره‌بای مۆلیده‌ تێنه‌په‌رێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سه‌رپێچیکار رووبه‌رووی یاسا ده‌کرێته‌وه‌.
 
سه‌باره‌ت به‌ نرخی کاره‌بای یه‌که‌کانی نیشته‌جێبوون سیتیه‌کان نرخی کیلۆواتێک به‌ (220) دینار دیاریکرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیتیه‌کان وێستگه‌کانیان (11) که‌یڤی بوو ئه‌وا (5) دینار و وێستگه‌که‌ی (33) که‌یڤی بوو (10) دیناری بۆ زیاد ده‌کرێت.