Error: No articles to display

دکتۆر جه‌مال پسپۆڕى منداڵان له‌ئه‌ڵمانیا کۆچى دوایی کرد

ئەیلول 04, 2018

دواى نیوسه‌ده‌ خزمه‌تکردن به‌ منداڵانى نه‌خۆش، دکتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید، پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌کانى منداڵان له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ نه‌خۆشیى شێرپه‌نجه‌ کۆچى دوایکرد.

د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید له‌ ساڵى 1944له‌دایکبووه‌ و ساڵى 1968 کۆلێژى پزیشکى ته‌واوکردووه‌ و سه‌ره‌تا وه‌ک پزیشکى گشتى له‌بوارى منداڵان کاریکردووه‌ و دواتر بووه‌ته‌ پزیشکى پسپۆڕى منداڵان و50 ساڵ چاره‌سه‌رى منداڵانى کوردستان به‌گشتى و منداڵانى شارى سلێمانى به‌تایبه‌تى کردووه‌.

پسپۆڕه‌ کورده‌که‌ى دۆستى منداڵان به‌هۆى کارکردنى به‌شێوه‌یه‌کى دۆستى منداڵان و ئه‌نجامدانى چه‌ندین کارى خێرخوازى و هه‌رزانى نرخى کلینیکه‌ پزیشکییه‌که‌ی، له‌ساڵى 2016 له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پزیشکى ساڵ و پزیشکانى پێشه‌نگ، خه‌ڵاتى پزیشکى پێشه‌نگى پێدرا.

د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید تووشى شێرپه‌نجه‌ى پووک بووه‌ که‌ بۆ مل و رژێنى ژێرملى گوازراوه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌تا له‌ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا، دواتر له‌ نه‌خۆشخانه‌ى عه‌ممان له‌ ئوردن، پاشان سه‌ردانى ئه‌ڵمانیاى کردووه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌که‌ی.

دکتۆ جه‌مال بۆجارى دووه‌م سه‌ردانى ئه‌ڵمانیاى کردووه‌، به‌ڵام نه‌گه‌راوه‌ته‌وه‌ کوردستان و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کى ئه‌و وڵاته‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.