Error: No articles to display

گەنجێک بەچەکی تاپڕکوژرا

ئەیلول 06, 2018
پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاو کرده‌وه‌ شەوی ڕابردوو لەگوندی ساڵح ئاغا سەربەناحییەی قۆرەتوو گەنجێک لەدایکبووی 1996 بەچەکی تاپڕ کوژرا.
 
پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو  بەوتەی برایەکی گه‌نجه‌که‌ تادرەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەپاسەوانی مەرەزە لەگەڵ براکەی بوەو دواتر بەجێی هشتووە ئەوبرایەی کەکوژراوە بەمەبەستی پاسەوانی مەرەزە شەو لەوێ ماوەتەوە بەیانی ئاگاداربوون کە کوژراوە. 
 
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌داهاتووه‌ برای کوژراوەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 بەند کراوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە لەسەر ڕوداوەکە.