
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
به‌پێی نوسراوهێك که کۆپێکی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز که‌وتووه ڕاکان سه‌عید، پاڕیزگاری به وه‌کاله‌تی پارێزگای که‌رکوک، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق له نوسراوه فه‌رمیه‌کانی پاریزگای که‌رکوک نوسینی زمانی کوردی له‌سه‌ر نوسراوه‌کان لابردووه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه پێشتریش پشکنه‌رێکی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داوا له کۆمپانیای نه‌وتی باکور کردبوو که له نوسراوه‌کانیاندا زمانی کوردی به‌کار نه‌هێنن.
له‌سه‌ر لابردنی زمانی کورد له نوسراوه‌کانی کۆمپانیای نه‌وتی باکور د. فواد مه‌عسوم، سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ جه‌بار لوعێبی ، وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆبیهوه به‌مه‌به‌ستی ڕێگریکرن له‌و داواکاریه‌ی پشکنه‌ری نه‌وت، لای خۆیه‌وه وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌ڵینی به سه‌رۆک کۆمار‌دا که جارێکی تر ئه‌و کرده‌وه‌یه دووباره نابێته‌وه.
به‌پێی ده‌ستووری عێراق زمانی کوردی و عه‌ره‌بی زمانی فه‌رمی عێراقن.
|
![]() |