Error: No articles to display

نمونه‌ی په‌ڕه‌ی ده‌نگدان بڵاو كرایه‌وه‌

ئەیلول 06, 2018
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم، نموونەی په‌ڕه‌ی دەنگدانی بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.
 
له‌و په‌ڕه‌یه‌ی که‌ کۆمسیۆن بڵاو کردۆته‌وه‌ ناو و ژماره‌ی قه‌واره‌ سیاسییه‌کان وپێکهاته‌کان تێدایه.
 
بڕیاره‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ 11ی ئه‌یلول بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت و له‌ 30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردن بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان به‌رێوه‌بچێت.
 
دوینێ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم ناوی زیاتر له‌ 42 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستی بڵاو کرده‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.‌