Error: No articles to display

ته‌رمی دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د به‌ره‌و گۆڕستان به‌رێده‌كرێت

ئەیلول 07, 2018
له‌ئێستادا تەرمی د.جەمال لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی شاری سلێمانی.
 
بڕیاره‌ مه‌راسیمێکی ڕێزلێنان له‌لایه‌ن به‌ڕێوهبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ ڕێکخرێت.
 
ئه‌مشه‌و که‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید برای دکتۆر جه‌مال له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكرده‌وه‌ به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی کاتژمێر 8 ی به‌یانی له‌ مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی علی  به‌ مه‌راسیمێکی تایبه‌ت به‌ هاوکاری بنه‌ماڵه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی و نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی به‌ڕێ ئه‌کرێت بۆ ئارامگه‌که‌ی و ته‌رمه‌که‌ی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵاندا تێپه‌ڕ ئه‌بێت و له‌ مه‌راسیمێکدا که‌ ئه‌کرێت بۆ ناولێنانی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی به‌ ناوی  دکتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید .
 
 که‌مال ئه‌حمه‌د هێمای بۆ ئه‌وه‌ کردووه‌ پرسه‌که‌شی له‌ مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ (هه‌ینی و شه‌ممه‌ ) دائه‌نرێت بۆ پیاوان و ژنان