Error: No articles to display

وه‌ته‌بێژی سۆسیالیست: پاساو نییه‌ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

ئەیلول 07, 2018
بڕیاره‌ 30ی ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامبدرێت، هه‌وڵێک هه‌یه‌ بۆ دواخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی حزبی سۆسیالیست ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات " ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، بەشێک لەکێشە و قەیرانەکان چارەسەر ده‌کات، چونکە دواخستنی هەڵبژاردنەکان هۆکارێکی سەرەکی کێشەکانە".
 
بەختیار کەریم، وتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان به‌جه‌ماوه‌رنیوزی راگەیاند "ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، بەشێک لەکێشە و قەیرانەکان چارەسەر ده‌کات، چونکە دواخستنی هەڵبژاردنەکان هۆکارێکی سەرەکی کێشەکانە".
 
ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕووو پاساوی تۆماری دەنگدەران لەجێی خۆی نییە و دەکرێ لەماوەیەکی کەمدا چارەسەر بکرێت، ناکرێ پرۆسەیەکی دیموکراسی وەک هەڵبژاردن بکرێتە قوربانی پاساوی چەند لایەنێک.
 
وتەبێژی حزبی سۆسیالیست ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات ئەوانەی دژی هەڵبژاردنن و داوای دواخستنی دەکەن، ترسیان هەیە کەهەمان ژمارەی کورسییەکانی خولی چوارەم نەهێننەوەو بەشێکی زۆر لە جەماوەرەکەیان لەدەست بدەن.