Error: No articles to display

سبه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌کرێت

ئەیلول 08, 2018

 

به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو 30 رۆژ جارێک موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌ت دابه‌شده‌کرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو موچه‌ی مانگی شه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی دابه‌شکرد و سبه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 9ی ئه‌یلول موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌کرێت .

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ مانگی ڕابردووه‌ بڕیاریداوه‌ که‌ خشته‌ی موچه‌ ڕانه‌گه‌یه‌نێت و له‌ڕێگه‌ی بانکه‌کانه‌وه‌ وه‌زاره‌ته‌کان ئاگادار بکاته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی موچه‌، به‌ پێی زانیارییه‌کانی جه‌ماوه‌رنیوز له‌ دابه‌شکردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ش به‌ پێی خشته‌ی مانگی ڕابردوو ده‌بێت.

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ دابه‌شکردنی موچه‌ی فه‌رمابه‌ران پشت به‌ سێ سه‌رچاوه‌ی داهات ده‌به‌ستێت هه‌ریه‌که‌ له‌ داهاتی ناخۆی و داهاتی فرۆشتنی نه‌وت و بڕی ئه‌و 317 ملیاردیناره‌ی که‌ له‌ به‌غداده‌وه‌ مانگانه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێم.