Error: No articles to display

له‌ که‌رکوک باشه‌کشه‌ به‌هێزێکى زۆرى پۆلیسى ئیتحادى کرا

ئەیلول 08, 2018
به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو باشه‌کشه‌کردنى هێزێکى زۆرى پۆلیسى ئیتحادی سه‌ر به‌ هێزه‌کانى ناوخۆى عێراق له‌ که‌رکوک ڕاگه‌یاند.
 
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى قایمقامیه‌تى خورماتوو له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند: هێزێکى زۆرى پۆلیسى ئیتحادى که‌ له‌ 130 تانک وزریپۆشى سه‌ربازى پێکهاتبوون له‌ که‌رکوکه‌وه‌ به‌ره‌و شارى به‌غداپاشه‌کشه‌یان پێکرا.
 
وتیشى: تاکو ئێستاکه‌ ئاشکرا نه‌بووه‌ که‌ ئه‌و هێزه‌ بۆ چى مه‌به‌ستێک پاشه‌کشه‌یان پێکراوه‌ به‌ڵام پێده‌چێت له‌به‌ر ئاڵۆزییه‌کانى ئه‌مدواییه‌ى شارى به‌سره‌ به‌ره‌و باشورى عێراق جوڵه‌یان پێکرابێت.