Error: No articles to display

تۆپبارانى باره‌گاکانى حزبى دیموکرات کرا

ئەیلول 08, 2018
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9 ى ئه‌یلولى 2018 ، له‌لایه‌ن کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه‌باره‌گاکانى حزبى دیموکراتى له‌ کۆیه‌ تۆپبارانکرا و چه‌ندین کوژراو بریندارى لێکه‌وته‌وه‌
 
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌شارى کۆیه‌ به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند: پێش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ باره‌گاکانى حزبى دیموکرات له‌شارى کۆیه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ تۆپباران کران و ده‌نگى گه‌وره‌ى ته‌قینه‌وه‌ بیستراون و هۆڵى کۆبونه‌وه‌کانى پلنیۆمى حزبى دیموکراتى کردۆته‌ ئامانج که‌چه‌ندین کوژراو بریندار هه‌یه‌ .
 
 ئه‌وه‌شى خسته‌ روو که‌دواى تۆپبارنکردن باره‌گاکان چۆڵکراون و  برینداره‌کان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ کراون وبه‌ڵام به‌ته‌واوه‌تى ژماره‌ى قوربانبان نه‌زانراوه‌ ،هه‌ربه‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئاگر له‌پوشوپاوانى ناوچه‌که‌ش به‌ربووه‌ .
 
ئه‌وسه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که‌له‌نێو برینداره‌کاندا به‌رپرسانى باڵاى حزبى دیموکرات هه‌یه‌ .