Error: No articles to display

27 ته‌ن خۆراك و موادی به‌سه‌رچوو له‌ ناوبرا

ئەیلول 08, 2018
له‌ به‌رده‌وامی گه‌ڕان و پشکنینی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ مانگی رابردودا به‌ناو بازاڕو چێشتخانه‌و کۆگاکان و شوێنه‌ گشتییه‌کاندا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕی 27 تۆن و 868 کیلۆگرام خۆراک و موادی ماوه‌به‌سه‌رچوودا.
 
 
به‌پێی ئامارێکی که‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامی سلێمانی که‌ کۆپێکی نێردراوه‌ بۆ جه‌ماوه‌رنیوز تێداهاتووه‌ له‌ کۆتایی مانگی ئاب  له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان، بڕێکی زۆر خۆراک و موادی ماوه‌سه‌رچوو که‌ بۆ به‌کارهێنان گونجاو نه‌بوون له‌ناو بازاڕو شوێنه‌گشتییه‌کاندا کۆکراونه‌ته‌وه‌ و هه‌ر جۆره‌ و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی له‌ناوبراون. 
 
خۆراکه‌کانیش بریتیبون له‌ (خۆراکی منداڵان و خواردنه‌وه‌ی کهولی و گۆشتی ئاژه‌ڵ و گۆشتی ئاماده‌کراوی گه‌ێ و برنج و نوقڵ و چکلێت و هه‌نگوین و جگه‌ری تورکی و شه‌ربه‌ت و شیری نیدۆ و کیکۆز و قاوه‌ و ئاوی کانزایی و میوه‌ی جۆراوجۆر و دۆشاوی ته‌ماته‌ و ترشیات و خواردنی له‌ قوتونراو.
 
هه‌روه‌ها بڕێکی زۆر موادی جوانکاری ئافره‌تان و موادی پاکه‌ره‌وه‌ و دایبی و قاپی سه‌فه‌ری به‌هۆی نه‌شیاوییان بۆ به‌کارهێنان و به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌کارهێنانیان له‌ناو براون.
 
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا سه‌رباری ئه‌م بڕه‌ خۆراک و مواده‌ به‌سه‌رچوانه‌ که‌ لیژنه‌ی له‌ناوبردن له‌ناوی بردوون، به‌شێک له‌ لیژنه‌کانی تری سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان راسته‌وخۆ بڕێک خۆراکیان ته‌له‌ف کردووه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ لیژنه‌ی له‌ناوبردن.