Error: No articles to display

راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ بۆردوومانکردنى باره‌گاکانى حزبى دیموکرات

ئەیلول 08, 2018
سه‌باره‌ت به‌ بۆمبباراکردنى باره‌گاکانى حزبى دیموکراتى ئێران (حدکا) و حزبى دیموکراتى کوردستان (حدک) له‌ کۆیه‌، سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:
 
ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌ ده‌رباره‌ى بۆمببارانى باره‌گاکانى حزبى دیموکراتى ئێران (حدکا) و حزبى دیموکراتى کوردستان (حدک) له‌ قه‌زاى کۆیه‌
 
ئه‌مڕۆ 8-9-2018، هێزه‌کانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران باره‌گاکانى حزبى دیموکراتى ئێران (حدکا) و حزبى دییموکراتى کوردستان (حدک)یان له‌ قه‌زاى کۆیه‌ بۆمبباران کرد و بووه‌هۆى شه‌هیدبوونى چه‌ند که‌سێک و برینداربوونى ژماره‌یه‌کى دیکه‌.
 
به‌ناوى خۆمان و په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌ ئیدانه‌ى ئه‌م بۆمببارانه‌ ده‌که‌ین و داواکارین  هه‌رچى زووه‌ پێشیلکردنى سه‌روه‌ریى خاکى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بوه‌ستێندرێت. له‌ هه‌مان کاتیشدا ناڕه‌زاییى خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌ به‌کارهێنانى خاکى هه‌رێمى کوردستان بۆ هێرشکردنه‌سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و هه‌ر هه‌وڵێکى هاوشێوه‌ که‌ ببێته‌ پاڵنه‌رێک بۆ تێکدانى سه‌قامگیریى له‌ هه‌رێمى کوردستان و داواکارین رێز له‌ سه‌روه‌رى و یاساکانى هه‌رێمى کوردستان بگیرێت. 
 
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیى خۆمان ئاراسته‌ى که‌سوکارى قوربانییانى ئه‌م بۆمببارانه‌ ده‌که‌ین و هیواى زووچاکبوونه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازین. داواش له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌ت ده‌که‌ین هه‌رچى زووه‌ فریاى لێقه‌وماوان بکه‌ون. 
 
سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان
 8-9-2018