Error: No articles to display

میکانیزمى کارکردن بۆ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌رجه‌م بازنه‌کان دانرا

ئەیلول 11, 2018
 
 
پاش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بونى به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى لیستى سه‌رده‌م به‌ژماره‌ 127 و ژمایه‌ک له‌ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى کۆبونه‌وه‌ى فراوانى بازنه‌ى سلێمانى به‌رێوه‌چوو .
 
سه‌ره‌تاى کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ساتێک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى سه‌رجه‌م شه‌هیدان به‌رێوه‌چوو .
دواتر له‌لایه‌ن د. فه‌رهاد تۆفیق به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى حزبى سۆسیالیست تیشکخرایه‌ سه‌ر میکانیزمى کارکردن بۆ سه‌ىرخستنى لیستى سه‌رده‌م به‌ژماره‌ 127 و سه‌رجه‌م کاندیدانى لیسته‌که‌ له‌پێناو به‌رز راگرتنى پرۆسه‌ى دیموکراسى و ده‌ستاو ده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات .
 
پاشان به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى لیستى سه‌رده‌م به‌ژماره‌ 127 ئاماژه‌یدا به‌کارنامه‌ى لیستى سه‌رده‌م بۆ سه‌رخستن و به‌رو پێشبردنى ئه‌زمونى هه‌رێمى کوردستان و کارکردن بۆ زیاتر باشکردنى بژێوى هاوڵاتیان و ژیانێکى شایسته‌ بۆ که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و زیندانیانى سیاسى .
 
هه‌روه‌ها جه‌ختى کرده‌وه‌ له‌سه‌ر پاراستنى ئاسایشى نسشتمانى و به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ى توندوتیژى و گه‌نده‌ڵى و به‌شێوه‌یه‌ک بودجه‌ى گشتى له‌به‌رژه‌وه‌ندى و خزمه‌تى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى کوردستان بێت و سیسته‌مى پاشه‌که‌وت نه‌مێنێ و شایسته‌ داراییه‌کان بۆ فه‌رمانبه‌ران بگه‌رێته‌وه‌ .
 
به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حود ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ئه‌من و ئاسایشى کوردستان و پاراستنى خاکى پیرۆزى کوردستان له‌ئه‌ستۆى پێشمه‌رگه‌دایه‌ به‌پێویستى زانى ئاوڕى زیاتر له‌پێشمه‌رگه‌ بدرێته‌وه‌و بژێوى ژیانیان دابین بکرێت .
 
هه‌له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا میکانیزمى کارکردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان خرایه‌روو جه‌خت له‌سه‌ر چاودێرى چڕى پرۆسه‌که‌ کرایه‌وه‌ له‌رێگاى چاودێران له‌سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش شارى سلێمانى به‌سه‌ر چه‌ند بازنه‌یه‌ک دابه‌شکرا تا به‌ووردى چاودێرى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بکرێ.